هێرشەکەی بوکوحەرام ژمارەیەک قوربانی لێکەوتەوە

0

نوچەنێت-ئاڕ.تی

لە ئەنجامی شەپۆلێکی دیکەی هێرشەکانی تیرۆریستانی بوکوحەرام بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی نیجیریا، دەیان کەس بوونە قوربانی.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧-٦-٢٠١٨، شاری دامبوا هەڵکەوتوو لە ئەیالەتی سنووری بۆرنو لە باکوری رۆژهەڵاتی نیجیریا، کرایە ئامانجی دوو هێرشی خۆکوژی و لە ئەنجامدا ٣١ کەس گیانیان لە دەستداو و ژمارەیەکی دیکەش بریندار بوون.

تاکوو ئێستا هیچ گروپ و لایەنیک بەرپرسایەتی خۆی لەم هێڕشە رانەگەیاندووە، بەرپرسانی خۆجێی پێیان وایە بە ئەگەری زۆر ئەم هێڕشە لە لایەن چەکدارانی بوکوحەرامەوە ئەنجام دراوە.

لە ماوەی ساڵانی رابردوودا چەکداران و خۆکوژەکانی بوکوحەرام، “نیجیریا، کامێرۆن، چاد”یان کردۆتە ئامانی هێرشەکانی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com