ئەوروپا نیگەرانی بڕیارێکی ئەمریکایە

0

نوچەنێت:فرانکفۆرتەر ئاڵگمانیە

بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لە لێدوانێکدا وێڕای ئاماژەپێدان بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، ئەوروپا لەم رووەوە نیگەرانە.

فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، سەبارەت بە کشانەوەی ئەمریکا لە ئەندامەتی ئەنجومەنی مافەکانی مرۆڤ، نیگەرانی خۆی خستەڕوو.

مایا کوتسیانچیچ،گوتەبێکی مۆگرینی وێڕای دەربڕینی نیگەرانی  یەکێتی ئەوروپا لەم بڕیارەی ئەمریکا، گوتی: ئەمریکا بەردەوام شان بەشانی ئەوروپا داکۆکی لە مافەکانی مرۆڤ کردووە، بەڵام لە ئێستادا بە کشانەوەی ئەمریکا لەم ئەنجومەنە، سیمای ئەمریکا خەوشدار دەبێت.

مۆگرینی جەختیشی کردۆتەوە، کە یەکێتی ئەوروپا بە زووترین کات لە بارەی ئەم بڕیارەی ئەمریکا، هەڵوێستی فەرمی خۆی وەردەگرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com