سوریا بە ئەنجامدانی تاوان تۆمەتبار دەکرێت

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، رژێمی سوریا  بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگی تۆمەتبار دەکات و جەختیش دەکاتەوە، کە لە تاوانە جەنگیەکانی غوتەی رۆژهەڵات، بەرپرسیاری یەکەمە.

نەتەوەیەکگرتووەکان لە راپۆرتێکی خۆیدا، حکومەت و سوپای سوریا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە کاتی گەمارۆدانی غوتەی رۆژهەڵات، بە رێگەی بۆردومان کردن و برسی هێشتنەوەی خەڵکی مەدەنی ناوچەکە، تاوانی جەنگی لە دژیان بەڕێوەبردووە.

نەتەوەیەکگرتووەکان هەروەها هێرشەکانی سوپای سوریا بۆ سەر ناوچەی غوتی رۆژهەڵات، هەڵکەوتوو لە دەوروبەری دیمەشق، بە تاوانی جەنگی وەسف دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com