پەیوەندیەکانی تەل ئەبیب و ریاز لە چ ئاستێکدایە؟

0

نوچەنێت

ناوەندێکی لێکۆڵینەوە ئیسرائیلی لە دوایین راپۆرتی خۆی، وێڕای ئاماژەکردن بە ئاستی ئاساییکردنەوەی پەیوەندیەکانی تەل ئەبیب  لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی میانەڕەو لەوانە میسر، ئۆردن و سعودیە رایگەیاندووە، کە تەل ئەبیب و ریاز سەبارەت بە کۆمەڵێک کەیسی نهێنی گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتن.

ناوەندەی لێکۆڵینەوە ئاسایشی زانکۆی تەل ئەبیب، کە ئەم راپۆرتەی بڵاو کردۆتەوە، نووسیویەتی: بە هۆی پەرەسەندنی تۆڕی بەرژەوەندیە هاوبەشەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی میانەڕەوی عەرەب و نموونە سەرکەوتووەکانی هاوکاری هاوبەش، تەل ئەبیب هەلێکی زێڕینی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانی لە گەڵ ئەم وڵاتانەدا هەیە. ئەمەش دەتوانێ بە رێگەی خستنەوە رۆژەڤی ئەم گفتوگۆیانە، جاریکی دیکە سەرنجی وڵاتانی عەرەبی بخاتە سەر ئەم بابەتە، کە هەمان ئاسایی کردنەوەی پەیوەندیەکانە لە گەڵ ئیسرائیل.

ئەم لیکۆڵینەوە، کە لە لایەن موشە یەلعون، وەزیری بەرگری و سەرۆک ئەرکانی پێشووی سوپای ئیسرائیل ئامادە کراوە، ئاماژەی بە میسر، وەک یەکەمین وڵات و ئۆردن وەک دووەمین وڵاتی عەرەبی کردووە، کە پەیوەندیەکانیان لە گەڵ ئیسرائیل ئاسایی کردۆتەوە. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، گۆڕانکاریەکانی ئەم دواییانەی جیهان و ناوچەکە، ئەولەوییەتی وڵاتانی میانەڕەوی عەرەبی گۆڕیوە و کاریگەری هەبووە لە سەر ڕوانینیان بۆ ئیسرائیل. بە جۆریک، کە ئێستا ئەم وڵاتانە پێیان وایە، کە ئیسرائیل هاوبەشێکی جێی متمانەیە بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە و کێشە ناوچەییەکان.

لەم لێکۆڵینەوەیە کە بە هاوکاری لیهیا فریدمەن، لێکۆڵەری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل ئامادە کراوە، هاتووە: هەموو کێشە ناوچەییەکان بە تایبەت لە وڵاتانی عەرەبی هاوکات بوو لە گەڵ کەم بوونەوەی سەرنجەکان لە سەر کێشەی فەلەستین و ئەمەش لە خۆیدا بووە هۆکاری نزیک بوونەوەیان لە ئیسرائیل وەک واقعێک.

بەرژەوندییە ستراتیژیەکان

لە بەشێکی دیکەی ئەم لێکۆڵینەوەدا  هاتووە:وڵاتانی میانەرەوی عەرەبی دان بەوە دادەنێن، کە بەرژەوەندی هاوبەشیان لە گەڵ ئیسرائیل شکڵی گرتووە، ئەم رەوتە بە تێپەڕبوونی کات تا دێ بەرجەستە دەبێتەوە. لە چوارچێوەی ئەمنی، هاوکارییەکان لە نێوان ئیسرائیل و ئۆردن و میسر، شکلی گرتووە. سەرباری ئەمەش ژمارەیەک لە وڵاتانی عەرەبی هاوکاری ئەمنییان لە گەڵ ئیسرائیل هەیە، کە لە رووی جوگرافییەوە مەودایەکی درێژیان لە نێواندا هەیە.

لە بەشێکی دیکەی لێکۆڵینەوەکە ئاماژە بە نزیکبوونەوەی زیاتری ئیسرائیل و میسر و سعودیە دراوە. ئیسرائیل رێگەی دا تاکوو میسر هێزەکانی خۆی رەوانەی سەحرای سینا بکات، وەک بەشێک لە ستراتیژی شەڕی دژ بە داعش. ئەمە، کە خۆیدا لە گەڵ رێککەوتنی کەمپ دەیڤید ناتەبایە.هەروەها ئیسرائیل نێوەندگیری لە نێوان میسر و سعودیە کرد بۆ گەڕاندنەوەی دوو دوورگەی سەنافیر و تیران بۆ سەر ریاز.

لێکۆڵینەوەکە سەبارەت بە سعودیە دەڵێت “لووتکەی نزیک بوونەوەی پەیوەندیەکانی سعودیە و تەل ئەبیب، لە گفتوگۆی جەنەڕاڵ گادی ئایزنکۆک، سوپاسالاری ئیسرائیل لە نۆڤەمبەری ساڵی ٢٠١٧ خۆی دەردەخات. لەم گفتوگۆیەدا سوپاسالاری ئیسرائیل ئامادەی وڵاتەکەی بۆ هاوکاری ئەمنی و هەواڵگری لە گەڵ وڵاتانی میانەرەوی عەرەبی خستە روو.هەرچۆنێک بێت جۆرێک لە لیکتێگەیشتن لە نێوان ئیسرائیل و سعودیە سەبارەت بە پرسە جیاوازیەکان بەدی دەکرێ. ئەم لێکتێگەیشتنێکە، کە لە ساڵانی رابردوو وێنەی نەبووە.

بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکە، کۆی ئەم فاکتەرانە یارمەتی ئیسرائیلی کردووە، تاکوو هەلی تایبەتی لە پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و پەروەپێدان بە پەیوەندیەکانی نێوانیان بۆ بڕەخسێت.

وەک ئەنجامگیری لێکٶلینەوەکە ئاماژە بە  هاوکاریەکانی ئیسرائیل و وڵاتانی دوورەدەستی عەرەبی کراوە. پێناچێ کاتەکە بۆ ئاشکراکردنی ئەم پەیوەندییانە گونجاو بێت. بەڵام هەمووی ئەمانە نیشان دەدات، کە گۆڕانێکی جیدی لە نەخشەی بەرژەوەندی وڵاتان هاتۆتە ئاراوە بە جۆرێک کە ئیسرائیل وەک وڵاتێکی کێشە ساز گۆڕاوە بۆ فاکتەرێکی یەکلاکەرەوە لە چارەسەرکردنی کێشەکان و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشە ناوچەییەکان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com