کەناڵی الاعماق، هەواڵی کوژرانی کوڕی بەغدادی راگەیاند

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

کوڕی ئەبوبەکر بەغدادی، سەرکردەی رێکخراوی داعش، لە میانەی هێرشێکی چەکدارانی ئەم گروپە بۆ ناوەندی سوریا کوژرا.

داعش لە راگەیێندراوێکدا لە کەناڵەکانی تەلەگرامی “اعماق”، وێڕای پشڕاست کردنەوەی ئەم هەواڵە رایگەیاند، حەزیفە بەدری، کوڕی خەلیفە لە هێرشی چەکدارانی ئەم رێکخراوە بۆ سەر هێزەکانی عەلەوی و روس، لە ناوچەیەکی پارێزگای حمص گیانی لە دەست داوە.

شایانی گوتنە، تاکو ئێستا کات و چۆنێتی ئەم هێرشە و کوژرانی کوڕی خەلیفەی داعش روون نییە.

داعش عەلەویەکانی سوریا بە ” نصیریه”ناو دەبات. بەشار ئەسەدو ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی سەربازی و سیاسی ئەم وڵاتە، سەر بە عەلەویەکانن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com