لەبارەی داعشەوە داوایەکی بەپەلە ئاراستەی عەبادی دەکرێت

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆكی تیرەیەكی هۆزی شمەر لە پارێزگای نەینەوا پەیامێكی بە پەلە بە عەبادی راگەیاندووە، كە دووبارە مەترسی كەوتنی موسڵ بە هەمان سیناریۆی 2014 لە ئارادایە. جاودێرێکی سیاسی کوردیش دەڵێت “پێشبینی دەستوەشاندن و کۆنترۆڵی رۆژئاوای موسڵ بۆ تکریت و بێجی دەکەم بۆ ماوەیەکی کاتی”.
شێخ ئەحمەد مەدلوول جەربا یەكێك لە شێخەكانی هۆزی شمەر لە پارێزگای نەینەوا بە ڕۆژنامەی شەرق ئەوسەتی ڕاگەیاند، شارۆكە و ناوچەكانی ڕۆژئاوای پارێزگای مووسڵ بە تایبەت شارۆكەی بەعاج و گوندەكانی دەوروبەری، لە دۆخێكی نائارامدان و تیرۆریستان جموجۆڵی چڕیان لەو ناوچەیە هەیە.
شێخ ئەحمەد مەدلوول زیاتر روونیکردۆتەوە، کە ناوچەی جزیرە و سنووری نێوان عێراق و سوریا بووەتە ناوچەیەكی تەواو ئارام بۆ تیرۆریستان زۆر بە ئاسانی هاتووچۆی لێ دەكەین و بە هیچ شێوەیەك لە ژێر دەستی هێزەكانی عێراق نییە.
جەربا داوا لە حەیدەر عەبادی دەكات، بە پەلە هێزی تەواو ڕەوانەی ناوچەكە بكات، بۆ ئەوەی سنوور كۆنتڕۆڵ بكەن و ناوچەكە بە تەواوی لە تیرۆریستان پاك بكەنەوە، بە پێچەوانەوە مەترسی هەیە بە هەمان سیناریۆی 2014 جارێكی تر موسڵ و ناوچەكانی تر بكەونەوە دەست تیرۆریستانی داعش.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئامانج نووری، چاودێری سیاسی دۆخی عێراق، لەباری ئەگەری دووبارکەوتنی موسڵ رایگەیاند: داعش زیانی کەم بووە لەم هێرشەی دوز و حەمرین، پێدەچێ داعش جوڵەی کردبێ و پێشبینی دەستوەشاندن و کۆنترۆڵی رۆژئاوای موسڵ، تکریت و بێجی دەکەم.
ئامانج نووری پێیوایە، گرتنی شارۆچکەیەک بۆ ماوەیەکی کاتی و قەتل و عامکردنی، بۆ سەلماندنی بوونی خۆیان و هەروەها هێزی خۆشیان تاقی دەکەنەوە دەشڵێت “عیراق لە بۆشاییدایە”.
ڕۆژنامەكە نووسیویەتی، ئێستە لە تەواوی ناوچەكانی پارێزگای نەینەوا كردەی كوشتن و ڕفاندن و توندوتیژی بەردەوامی هەیە و دۆخی پارێزگاكە بە هیچ شێوەیەك ئارام نییە، ئەمەیش لە كاتێكدایە كە حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە نۆی كانوونی یەكەم/دیسێمبەری 2017 كۆتایی داعشی لە عێراق ڕاگەیاند.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com