روسیا هەزاران ئاوارەی سوری دەگوازێتەوە

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

روسیا بە نیازە نزیک بە هەزار ئاوارەی سوری لە شاری دەرعا، هەڵکەوتوو لە باشوری رۆژئاوای سوریا، بگوازێتەوە بۆ دەرەوەی شارەکە.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لەم بارەیەوە رایگەیاند: روسیا بە هاوکاری رێکخراوە مرۆڤدۆستەکان، هەزار ئاوارەی سەر بە شاری دەرعا بۆ پاڕیزگای ئیدلیب بگوازێتەوە.

دەرعا وەک یەکێک لە ناوچەکانی ئاگربەستی سوریا دیاریکراوە.

بە پێی پلانێکی نوێی روسیا، کە بۆ ئاگربەست لە باشوری سوریا ئامادە کراوە، ٩٠ گوند و ناوچە وەک ناوچەکانی ئاگربەست دیاری کراون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com