هۆکاری دەستلەکارکێشانەوەی جانسۆن ئاشکرا کرا

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، وەک ناڕەزایی دەربڕین بەرامبەر بە نەخشەڕێگای سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە لە پەیوەندی لە گەڵ دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا (برێگزیت) دەستی لەکارکێشایەوە.

بۆریس جانسۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، ئێوارەی رۆژی دووشەممە 9-7-2018، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە پلانی تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە، لەبارەی برێگزیت وازی لە پۆستەکەی هێنا.

گوتەبێژی تێرێزا مەی، لە بەیانێکدا هەواڵی دەستلەکارکێشانەوەی جانسۆنی پشتڕاست کردەوە و گوتیشی، کە “مەی رەزامەندی لە سەر ئەم بڕیاری جانسۆن دەربڕیوە و بەم زووانە جێگرەوەیەکی بۆ دیاری دەکات”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com