گۆڕان بەم هۆکارە هەژمارکردنەوەی دەنگەکان قبووڵ ناکات

0

نوچەنێت: تایبەت

باژێروانێکی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، ئێمە نە لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن و نە بڕوایشمان بە هەژمارکردنەوەی بەدەستی هەیە. دەشڵێت “لە هەولێر 106 سکاڵامان هەبووە”.

لایەنە ناڕازییەکان داوای هەژمارکردنەوەی دەنگەکانیان دەکرد بەدست، ئەنجومنی باڵای دادوەری بڕیاریدا بە ژماردنەوەی ئەو سندووقانەی سکاڵایان لەسەرە، بەڵام لایەنە ناڕازییەکان باتاسیبەت بزووتنەوەی گۆڕان دەڵێت، ئەم پرۆسەیەشمان قبووڵ نییە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، هێمن شێخانی، باژێڕوانی بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر، لەبارەی ژماردنەوەی دەنگەکانی هەولێر رایگەیاند: ئێمە نە لە دوای راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەکانی هەڵبژاردن و نە بڕوایشمان بە هەژمارکردنەوەی بەدەستی هەیە، پێمانوایە لەکاتێکدا دوو لایەن بتوانن ئەو هەموو ساختەکارییە بکەن لە کۆی گشتی پرۆسەکە، زۆر بە ئاسانی-یش دەتوانن لە سەر پەنجا یا سەد سندووق، جارێکی دیکە ساختەکاری بکەن و پرۆسەکە لە دەستووری عێراق لایداوە و بڕوامان پێی نییە.

هێمن شێخانی دەڵێت “لە هەولێر 106 سکاڵامان هەبووە لە بنکەکان، کە بنکە 7 وێستگەیە، سکاڵاکانمان لە نوێنەرایەتی کۆمسیۆنی عێراق تۆمارکرد و ئەوانیش رەوانەی بەغدایان کرد، بەڵام لە ئەنجامدا وەڵاممان نەدرایەوە. هەروەها زیاتر لە 50 سکاڵامان قبووڵ نەکراوە. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com