واشنتۆن رێگە بەگواستنەوەی داراییەکانی ئێران نادات

0

نوچەنێت-قطرە

لە کاتێکدا ئێران بە فەرمی داوای لە بەرلین کردووە، بڕی 350 ملیۆن دۆلار لە داراییەکانی بۆ تاران بگوازرێتەوە، واشنتۆن بە رێگەی گوشار خستنە سەر ئەڵمانیا، هەوڵ دەدات رێگری لە گواستنەوەی داراییەکانی ئێران بکات.

پێگەی ئەمریکی واشنتۆن فری بیکن، لە سەر زاری بەرپرسانی واشنتۆنەوە بڵاوی کردۆتەوە: بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ، رێگری لە گواستنەوەی داراییەکانی ئێران دەکەن و گوشاریان خستۆتە سەر بەرلین، کە مۆڵەت بە گواستنەوەی داراییەکانی ئێران نەدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com