دوو گەورە کۆمپانیای ئێران خرانە لیستی تیرۆرەوە

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا، رۆژی دووشەممە 9ی جولای، لە بڕیارێکدا کۆمپانیای ماهانی فڕۆکەوانی ئێران و کۆمپانیایەکی دیکەی گەشتوگوزاری خستە لیستی تیرۆرەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریکا دەڵێت، هەردوو کۆمپانیای “ماهان تراڤڵ” و کۆمپانیای گەشتیاری “Sdn Bhd” کە بارەگاکەی لە مالیزیایە و کار بۆ ماهان دەکات، هەردووکیان پشتیوانی تیرۆریزمی ئێران دەکەن، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی. ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم دوو کۆمپانیا گەشتیارییە رۆڵی سەرەکی دەبینن لە گەشتە نێودەوڵەتییەکانی هێڵی فڕۆکەوانی “ماهان ئەیر”، بەتایبەت گواستنەوەی پارە بەناوی هێڵە ئاسمانییەکەوە”. 

بەپێی بڕیارەکە، هەموو پارەکانی ماهان تراڤڵ و کۆمپانیا گەشتیارییەکە لەناو ئەمریکا بلۆک دەکرێن. 

ستیڤن مونشن، وەزیری خەزێنەی ئەمریکا رایگەیاندووە “هێڵی ئاسمانی (ماهان ئەیر) ئاسانکاری بۆ هێزی قودسی ئێران دەکات بۆ هاوکاری تیرۆریزم لە رۆژهەڵای نێوەڕاست. گەشتەکانی ماهان بۆ سوریا بەکاردەهێنرێ بۆ پشتیوانی رژێمی ئەسەد و گەیاندنی چەک و چەکداری بیانی بەو وڵاتە”. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com