هەڵوێستی یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆککۆمار

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایدەگەیەنێت، پۆستی سەرۆککۆماری عێراق پشکی کوردە و دەبێت کورد سوور بێت لە سەر بەدەستهێنانی، بە بۆچوونی من ئەو پۆستە ئەمجارەش بۆ یەکێتی دەبێت.  

بۆماوەی زیاتر لە 8 ساڵ دەبێت پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق پشکی کوردبووە و لەناو کوردیش ئەو پۆستە لای یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە، لەدوای ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 12ی ئایاری ئەمساڵەوە ئەو پۆستە بووەتە جێی مشتومڕی پارتی و یەکێتی کە زۆرینەی کورسیەکانی هەرێم یان بەدەستهێناوە، پارتی دیموکراتی کوردستان پێیوایە ئەم جارە لە هەموو لایەنێک زیاتر مافی ئەوەی هەیە، کە خۆی کاندیدی سەرۆککۆمار دیاری بکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوجەنێت، لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بارەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق رایگەیاند “پۆستی سەرۆککۆمار پشکی کوردە و دەبێت کورد سوور بێت لە سەر بەدەستهێنانی، لە ناو هێزە کوردییەکانیشدا یەکێتی و پارتی زۆرینەی کورسیەکانیان بەدەستهێناوە، ئەم دوو هێزەش کۆمەڵێک حساباتی دیکە لە نێوانیان هەیە، بەپێی خوێندنەوەی من بۆ ئەو حساباتانە ئەمجارەش پۆستی سەرۆککۆمار بەر یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکەوێتەوە”.

 نێروەیی گوتیشی “ئاساییە هەرلایەنێکی سیاسی هەرێم داوای پشک یان پۆست بۆ حیزبەکەی بکات، بەڵام ئەوە ی لەنێوان یەکێتی و پارتی هەیە کۆمەڵێک حسابەتە، چونکە ئێمە و پارتی ئێستا لە هەرێمی کوردستان شەریکین لە حکومەت و بەڕیوەبردنی ئەم وڵاتە، لە بەغداش هەردووکمان بەشدارین لە حکومەت، بۆیە یەکلایی کردنەوەی ئەو پۆشتە ئەگەر بۆ یەکێتی-یش بێت هەر بە رێککەوتن دەبێ”. 

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی جەختیکردەوە، لەوەی ئەو پۆستانە ئەگەر بە رێککەوتن نەبێت لە نێوان لایەنە سیاسییەکان بەتایبەت یەکێتی و پارتی، یەکلایی کردنەوەیان ئاسان نابێت. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com