سەرۆکی نوێی دەزگای دیپلۆماسی بەریتانیا دیاریکرا

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

دوای ئەوەی کە بۆریس جانسۆن، بە شێوەیەکی چاوەڕواننەکراو  وازی لە پۆستی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی هێنا، جیریمی هانت، وەک جێگرەوە دیاری کرا.

تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، هانتی وەک جێگرەوەی جانسۆن دیاری کردووە.

لەراگەیێنددراوێكی نووسینگەی سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا بڵاوكرایەوە، شاژن ئەلیزابیسی دووەم شاژنی بەریتانیا، رەزامەندی دەربریوە لەسەر دامەزراندنی هانت بە وەزیری دەرەوە و مات هانكۆكی وەزیری رۆشنبیری خستوەتە جێگەی هانت، كە وەزیری تەندروستی بەریتانیا بوو.

جێێ ئاماژەیە، جانسۆن بەهۆی ناکۆکی و جیاوازی بۆچوونی سەبارەت بە پرسی برێگزیت دەستی لە کارکێشایەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com