نێچیرڤان بارزانی بەمشێوە باسی پەیوەندییەکانی هەرێم و تورکیا دەکات

0

نوچەنێت

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، سەرەتایەکی نوێ لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەستی پێکردووە و لە داهاتووشدا سەردانی بەلجیکا دەکات.

پاش کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لێدوانێکی بۆ ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا، پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا و چۆنیەتیی پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لە هەموو ڕووێکەوە، ”بەتایبەتیش لە ڕووی ئابوورییەوە“، تاوتوێ کراوە.

 نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی کردەوە ”من یەکەمجارە دێم بۆ بینینی سەرۆک وەزیرانی هۆڵەندا لێرە، پێموایە ئەمە سەرەتایەک دەبێ بۆ هاوکاریی زیاتری دوو لایەنە لە نێوان هەرێمی کوردستان و هۆڵەندا و عێراقیش بە شێوەیەکی گشتی“.

لەبارەی سەردانەکەی ڕۆژی دووشەممە 9ی جولای بۆ تورکیا، نێچیرڤان بارزانی ئاشکرای کرد ”سەردانی تورکیامان باش بوو، زیاتر بۆ بەشداریکردن بوو لە مەراسیمی سوێندخواردنی سەرۆک کۆمار، هەر لەو مەراسیمەدا دەرفەت هەبوو قسەش بکەین. پێمانوایە ئەمە سەرەتایەکی نوێیە لە نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا. لە دوای ڕووداوەکانی ساڵی ڕابردوو یەکەمجارە بە فەرمی سەردانی تورکیا بکەم“.

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، کە بەهۆی ئەوەی سەردانە چاوەڕوانکراوەکەی بۆ بەلجیکا، هاوکات بووە لەگەڵ سەردانەکەی بۆ تورکیا، بۆیە لە ڕێگەی نووسینگەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە برۆکسل، هەوڵ دەدەن کاتی سەردانەکە بۆ بەلجیکا دەستنیشان بکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com