هەڵوێستی نوێی ئەمریکا لەسەر سزادانی ئێران

0

نوچەنێت-دەنگی ئەمریکا

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی جولای رایگەیاند “ئامانجی واشنتۆن و هاوپەیمانانی لە کەنداو ئەوەیە، کە بە ئێرانی بسەلمێنن، کە تێچووی رەفتار و سیاسەتەکانی چاوەڕواننەکراوە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەم لێدوانەی لە میانی سەردانی بۆ ئیمارات خستەڕوو.

هەفتەی رابردوو حەسەن روحانی، سەرۆککۆماری ئێران، ناڕاستەخۆ هەڕەشەی داخستنی گەرووی هۆرموزی کرد و گوتی “ئەگەر ئەمریکا رێگە بە هەناردەکردنی نەوتی ئێران نەدات، هیچ وڵاتێک رێگەی پێنادرێ لە کەنداوە نەوتی خۆی هەناردە بکات.

دوابەدوای ئەم هەڕەشانەی حەسەن روحانی، فەرماندەکانی سوپای پاسداران پشتیوانی خۆیان بۆ قسەکانی ناوبراو خستەڕوو.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەناڵی هەواڵی سکای نیوزی عەرەبی، وردەکاری زیاتری لە هەنگاوە هاوبەشەکانی ئەمریکا و هاوپەیمانانی لە دژی ئێران نەخستەڕوو.

پەمپیۆ گوتی: ئەوەی لە ئێستادا زیاتر جەختی لە سەر دەکرێ، سنووردارکردنی توانا داراییەکانی ئێرانە، کە بۆ سیاسەت و بەردەوام بوونی رەفتارەکانی تەرخان دەکرێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com