داعش پەلامارەکانی زیاتر دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ژمارەیەک چەكداری داعش هێرشیان كردۆتە سەر هێزە عێراقییەكان لە سنوری دووبز و لە ئەنجامدا دوو پاسەوان كوژران و چواری دیكە برینداربوون. بەرپرسێکی هاوپەیمانی لەو ناوچەیەکە دەڵێت “داعش رۆژانە لە پەلاماردان و پەرەسەندندایە و بوونەتە مەترسی جددی”.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ژمارەیەك چەكداری داعش درەنگانی شەوی رابردوو لە گەرەكی حەی تەنەك-ی دەروازەی قەزای دووبز لە ڕۆژئاوای كەركوك، هەڵیان كوتاوەتە سەر خاڵێكی پاسەوانانی بیرە نەوتەكانی ئەو سنورە و لە ئەنجامدا دوو پاسەوانیان كوشتووە و چواری دیكەیان بریندار كردووە.

لە لێدوانیکی تایبەت بە نوچەنێت، حەسەن بارام، ئەندامی بەڕیوەبەری هاوپەیمانی لە سنووری خورماتوو، لەبارەی هێرشی داعش لە سنوورە رایگەیاند: داعش رۆژانە پەلاماری خەڵک و هێزە ئەمنییەکان دەدات و بوونەتە جێگەی مەترسی بۆ سەر دانیشتوانی ناوچەکە.

لەبارەی پەلاماری چەکدارانی داعش بۆ سەر پاسەوانانی بیرە نەوتییەکان حەسەن بارام، کە شارەزای ناوچەکانی سنووری کەرکوکە گوتی، ئاگاداری هێرشی داعش نیم بۆ سەر خاڵێكی پاسەوانانی بیرە نەوتێک لەو سنورە، بەڵام چەکدارانی لە ئێستادا مەترسی جددیین لەو ناوچانەی لێەوە نزیکن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com