واشنتۆن: وڵاتانی عەرەبی لە دژی ئێران رێکدەخەین

0

نوچەنێت-الرای

رۆژنامەی الرای کوێت لە سەر زاری چەند بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا نووسیویەتی: مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەوڵ دەدات سەرانی وڵاتانی عەرەبی کەنداو بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی نێوانیان هان دەدات، چونکو پێێ وایە، بەم رێگەوە دەتوانێ رێگە لە خۆدەربازکردنی ئێران لە گەمارۆکانی ئەمریکا بگرێت.

بۆ ئەم مەبەستە پەمپیۆ هەوڵ دەدات بە چارەسەرکردنی قەیرانی قەتەر، رێگری لە بەهێزبوونی پەیوەندیەکانی تاران و دوحە بکات، چونکە لە خۆیدا بەهێزبوونی ئەم پەیوەندیانە رێگە بە ئێران دەدات، خۆی لە ژێر گەمارۆکانی ئەمریکا دەرباز بکات.

رۆژنامەی الرای بە گێڕانەوە لە سەرچاوە دیپلۆماسیەکانی رایگەیاندووە، کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا گرنگی بە رۆڵی کوێت دەدات، تاکوو نێوەندگیری لە نێوان قەتەر و وڵاتانی دیکەی عەرەبی کەنداو بکات، تا بەم رێگەوە قەیرانی دیپلۆماسی نێوان ئەم وڵاتانە چارەسەر بکات.

بە گوتەی بەرپرسانی ئەمریکا، بەردەوام بوونی قەیرانی قەتەر، ملیۆنان دۆلار قازانجی بۆ ئێران بەدواوە بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com