کۆمسیۆنی هەرێم ژمارەی بنکەکانی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران ئاشکرا دەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی كۆمسیۆنی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەرێمی کوردستان 215 بنکەی نوێ کردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە، هاوڵاتیان دەتوانن لەماوەی مانگێکدا سەردانی بکەکانی دەنگدان بکەن بۆ دڵنیابوون لەناوەکانی خۆیان.

بڕیارە رۆژی  30-9-2018، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی پڕۆسەکەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان دەستی کردووە بە ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆسەکە لەکاتی خۆیدا.

شۆڕش حەسەن، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكان لە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی كوردستان، رایگەیاند “لە هەموو هەرێمی کوردستان 215 بنکەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران بەڕووی هاوڵاتیاندا کراوەیە بۆ نوێکردنەوەی تۆمارەکەیان، بە جۆرێک لە پارێزگای هەولێر 76 بنکە و لە پارێزگای سلێمانی 84 بنکە و لەپارێزگای دهۆک 47 بنکە و لەهەڵەبجە 8 بنکە هەیە”.

شۆڕش حەسەن گوتیشی “لەئێستادا نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران لە ناوەندەکانی بنکەکانی دەنگدان دەستیپێکردووە، هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەتوانن لەماوەی مانگێکدا سەردانی بکەکانی دەنگدان بکەن بۆ دڵنیابوون لەناوەکانی خۆیان”.

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پێوەندییەكانی كۆمسیۆنی هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەو تۆمارەی کۆمسیۆن ئامادەی کردووە هەمان تۆماری پێشوو نییە و تۆمارێکی جیاوازترە، بۆیە گرنگە هاوڵاتیان سەردانی نزیکترین بنکەی دەنگدان بکەن کەپێشوتر دەنگیان لێداوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com