یەکێتی لەسەر ئەم پرسە هێڵی سوری نییە

0

نوچەنێت: تایبەت

گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی رایدەگەیەنێت، حیزبەکەی هێڵی سووری بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی نییە بۆ دانوستاندن، هەمیشە دەرگای کراوەیە.

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە 12ی ئایاری 2018، یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەفەرمی داوای درووستکردنی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانی کرد بۆ بەشداریکردن لەحکومەتی داهاتووی عێراق، بەڵام بەهۆی ناڕەزایی هێزە کوردستانیەکانی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، درووستکردنی هاو پەیمانێتی یەکەیان ڕەتکردەوە.  

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، لەتیف نێروەیی، گوتەبێژی ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە بارەی هەوڵەکانی حیزبەکەی بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتییەکی کوردستانی، رایگەیاند “یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەمیشە ئەوەی ڕاگەیاندووە، کە دەرگای دانوستانی بۆ هەموو هێز و لایەنەسیاسیەکان کراوەیە و هیچ مەرجێکی نییە، بۆ بابەتی دانوستان و چۆنیەتی خۆ ئامادەکردن، بۆ ئەوەی کورد بەیەک تیم بچێتە بەغدا”.

نێروەیی جەختیشیکردەوە لەوەی، کە حیزبەکەی هێڵی سووری بۆ هیچ لایەنێکی سیاسی نییە بۆ دانوستاندن، تەنانەت بۆ لایەنە عێراقییەکانیش، هەروەها بەرپرسیارێتی یەکەی ئێستاش وادەخوازێت، هەموو هێزو لایەنە سیاسییەکان بەو ئاراستەیە کاربکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com