مەترسی شەڕ لە سنورەکانی ئیسرائیل گەیشتە ئەم ئاستە

0

نوچەنێت-بلۆمبێرگ

سەرباری ئەوەی، کە ٧ ساڵ بە سەر شەڕی ناوخۆی سوریا تێدەپەڕێ، بەڵام سنوورەکانی ئەم وڵاتە لە گەڵ ئیسرائیل لەو پەڕی نائارامی خۆیدایە.

پێگەی بلۆمێرگ لەم بارەوە نووسیویەتی: مەترسی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران لە بەرزاییەکانی جۆلان زیاتر لە هەموو کاتێک هەستی پێدەکرێت.

ئامادەبوونی هێزەکانی ئێرانی لە سوریا، کە تاکوو ئیستا چەندین جار لە گەڵ ئسیرائیل شەڕ و بەریەککەوتن لە نێوانیاندا روویداوە، ئاسایشی ئەم سنوورانەی خستۆتە ژێر پرسیارەوە.

بە گٶێرەی بلۆمبێرگ، ئەم نائارامیانە لە سنوورەکانی سوریا و ئیسرائیل وای کردووە، کە بنیامین نەتانیاهۆ، سەردانی مۆسکۆ بکات، تاکوو پرسی دەرکردنی ئێران لە سوریا لە گەڵ بەرپرسانی روسیا بخاتە سەر مێزی گفتوگۆ.

راپۆرتەکەی بلۆمبێرگ ئەوەش دەخاتەڕوو، کە سەرباری نیگەرانیەکانی ئیسرائیل، ئێران پێداگری لە سەر مانەوەی خۆی لە سەر خاکی سوریا دەکاتەوە.

بە گوێرەی پێگەی بلۆمێرگ، ئێران بەدەوام دەبێت لە کارچالاکیەکانی لە نزیک سنوورەکانی ئیسرائیل و ئەمەش وەک کارتێکی گوشار لە دژی ئیسرائیل و وڵاتانی رۆژئاوایی بەکاردێنێ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com