لە ماوەی مانگێکدا حکومەت چی بۆ بەسرە دەکات؟

0

نوچەنێت

دوای خۆپیشاندانەکەی بەسرە و کەوتنەوەی گرژی و ئاڵۆزی، حەیدەر عەبادی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری شارەکە کۆبۆوەو لیژنەیەکیان بۆ داواکارییەکانی خۆپیشاندەران دامەزراند.

دوێنێ هەینی ١٣ی تەمزی ٢٠١٨، خۆپیشاندان لە چەند شارێكی عیراق، دژی کەمی خزمەتگوزاری و بەدەستهێنانی هەلی کار ئەنجامدرا. بە تایبەت لە بەسرە، گرژی و ئاڵۆزی زۆری لێکەوتەوەو خۆپیشاندەران چەند رێگایەکی گرنگی کێڵگە نەوتییەکانیان داخست.  بەم هۆیەوە کەسێک کوژراو ٤٥ کەس برینداربوونە.

جەبار لعێبی، وەزیری نەوت و سەرۆکی راسپێردراوی حکومەتی عیراق بۆ لیژنەی جارەسەرکردنی کێشەکانی بەسرە، دەڵێت، یەکەیەکی تایبەت بە شیرینکردنی ئاو بۆ بەسرە دادەمەزرێنین و پلانی جێبەجێکردنی جەند پڕۆژەیەکی تایەبت بەم سارەیان لەبەردەستە.

سەبارەت بە ماوەی جێبەجێکردنی پڕۆژەکان، جەبار لعێبی رایگەیاند، لە ماوەی مانگێکدا ئەم پڕؤژانە جێبەجێ دەکەین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com