زانیاری نوێ لەسەر راگیرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

0

نوجەنێت: تایبەت

لە شەوی رابردووەوە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە كوردستان ناكرێنەوە، گوتەبێژی وەزارەتی  گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ڕاگیرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لەهەرێم بەردەوامە تا کاتێکی نادیار.

بەهۆی ئەوەی لە سەرەتای ئەم هەفتەیە، حكومەتی عیراق بڕیاریدا بە هۆی خۆپیشاندانی شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراق تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رابگرێت، تاکو ئێستاش بەردەوامە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت،  ئومێد محەمەد،  گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەبارەت بەڕاگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە عێراق راگەیاند “تاکو ئێستا بڕیارەكەی حكومەتی عیراق بۆ كردنەوەی هێڵی ئینتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڵنەوەشاوەتەوە، بەڵكو ڕاگیرانەكە بەردەوامە تا کاتێکی نادیار و هیچ کاتێکی زەمەنیشی بۆ دیاری نەکراوە”.

گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژە بەوە دەکات، ئینتەرنێت لەهەرێمی کوردستان بەردەوامە، ئەوەی ڕاگیراوە لەهەرێم تەنها سۆشیاڵ میدیایە.

ئومێد محەمەد هەروەها گوتیشی “راگرتنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پە یوەندی بە پرسی ئەمنی و نەتەوەیی وڵاتەوە هەیە، بۆیە لە هەموو وڵاتانی دونیا راگرتنی شتێکی ئاسایییە، بەڵام ئەوە بڕیار و هەمەهەنگییە لە نێوان حکومەتی عێراق حکومەتی هەرێم تاکو کاتێکی نادیار”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com