ئێران لەم شێوە سزادانە بەردەوامە

0

نوچەنێت

یەکێک لە باوترینی ئەو تۆمەتانەی، کە بە پێی یاسای سزادانی ئیسلامی پەسەندکراوی ساڵی ١٩٩٥ی ئێران، دەخرێتە پاڵ چالاکوانانی  سیاسی و مەدەنی ،ئەوتۆمەتانەیە کە بە ناوی “تاوانی دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات” دەناسرێنەوە.بە پێی ئەم بەندە یاساییە، تۆمەتباران لە گەڵ کۆمەڵێک سزا بەرەوڕوو دەبنەوە،لە چاودێری کردن تاکوودەستگیرکردن و زیندانی کردن،بێ بەشکردن لە سەرەتاییترین مافەکان،داگیرکرانی مڵك و دارایی و هتد.

لە چوارچێوەی ئەم یاسایە کەم نین ئەو کەسانەی کە وەک چالاکی مەدەنی، سیاسی، ژینگەپارێزی، رۆژنامەوان و جیابیر دەکەونە بەر هەڕەشە و سزادان.

بە درێژایی ساڵانی رابردوو، زۆربەی ئەو کەسانەی کە بە تۆمەتی جیایا سزا دراون، نەک لە ناوخۆی وڵات تووشی ئەشکەنجە و زیندان و بێ بەشبوون لە مافەکانیان دەبنەوە،بەڵکوو تەنانەت لە دووای ئازادبوونیان و بگرە ئەگەر سنوورەکانی وڵاتیش دەرباز بکەن،دەبێ تێچوویەکی دیکەش بدەن،نموونەیەکی هەرە بەرچاو ، دەستبەسەرداگرتنی ملك و ماڵ و دارایی ئەو کەسانەیە کە بە ناچاری روویان کردۆتە هەندەران و کەیسی سیاسییان هەیە.

وەک دوایین نموونە،دەست بە سەرداگرتنی مڵک و دارایی دووچالاکوانی سیاسییە ،ئەویش لە کاتێکدا کە  چەند ساڵێکە بە هۆی زەخت و گوشاری حکومەتەوە، رۆژهەڵاتی کوردستانیان بە جێ هێشتووە و نیشتەجێێ هەندەرانن.

هۆی ئەم بڕیارەی حکومەت دەگەڕێتەوە بۆ تۆمەتی چالاکیی سیاسی و هاوکاریکردن و بوونی پەیوەندییان لە گەڵ حیزبە کوردیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و تێکدانی باری ئاسایشی نەتەوەیی ئێران.

ئەو دوو برایە بە ناوەکانی بەهمەن و بەهرام قادری،خەڵکی گوندی نزڵ سەر بە شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی کوردستان، دوای کەوتنە ژێر گوشار وهەڕەشە لە لایەن دەزگای ئیتلاعاتی مەریوانەوە ، بە ناچاری ئاوارەی هەندەران بوون و ئێستا زیاتر لە پێنج ساڵە کە لە یەکێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان وەک پەنابەر دەژین.

لە ماوەی ئەو پێنج ساڵەدا ، ئیتلاعات ئیزنی بە هیچ یەک لە خزم و کەسی ئەو دوو برایە نەداوە ، تا خاوەندارێتی زەوی کشتوکاڵی و مڵک و ماڵ و داراییان بکات.  

لە  بەهاری ئەمساڵدا(٢٠١٨)،  بڕیاری کۆتایی بۆ دەست بەسەردا گرتنی مڵک و ماڵی ئەو دوو برایە لە لایەن دادگای  باڵای ئێرانەوە دەرچووە.

شایانی باسە٫ کە بە دڕژایی ساڵانی رابردوو،دادگاکانی رژێمی ئێران و ناوەندە ئەمنیەکانی ئەم وڵاتە،لە ژێر ناوی محارب و دژە ئاسایشی نەتەوەیی، بەردەوام  بڕیاری دەست بەسەر داگرتنی مڵک و ماڵی زۆرێک لە دژبەرانی حکومەتیان دەرکردووە.بە جۆرێک کە بڕیاری لەم چەشنە بۆتە دیاردەیەکی رۆژانە و ئاسایی .

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com