دۆخی نائاسایی لە توکیا کۆتایی هات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

رۆژی پێنجشەممە ١٩-٧-٢٠١٨، دۆخی نائاسایی تورکیا، کە دوابەدوای کودەتای بێ ئەنجامی ئەم وڵاتە راگەیێندرا، کۆتایی پێ دێ.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، لەم بارەوە راپۆرتێکی تێروتەسەلی بڵا وکردۆتەوە.

بە گوێرەی راپۆرتەکەی رۆیتەرز، دوابەدوای کودەتای بێ ئەنجامی ساڵی ٢٠١٦ی ئەم وڵاتە و بە هۆی سەرکوتی نەیاران و دژبەرانی رژێمی تورکیا، لە دوو ساڵی رابردوودا ١٥٠ هەزا کارمەند لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە و ٧٧ هەزار کەسیس تۆمەتبارن بە پەیوەندی و هاوکاریکردنی کودەتاچیەکان.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا مانگی رابردوو بەڵێنی هەڵوەشاندنەوەی دۆخی نائاسایی ئەم وڵاتەی دا، بەڵام جەختی لە سەر پەسەندکردنی یاسایەکی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم دەکاتەوە.

دەوڵەتی تورکیا، لە ساڵی ٢٠١٦ تاکوو ئێستا، هەر سێ مانگ جارێک دۆخی نائاسایی لەم وڵاتە درێژکردۆتەوە.

بە گوتەی نەیاران و رەخنەگرانی دەسەڵاتی تورکیا، ئەگەر چی ئەم دۆخە جارێکی دیکە درێژ ناکرێتەوە، بەڵام دۆخی سیاسی هیچ گۆڕانێک نابینی و هەل و مەرجی سیاسی وەک هەر وەک بەردەوامە.

پەرلەمانی تورکیا بڕیارە ئەمڕۆ گەڵاڵەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم تاوتوێ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com