ئایا روسیا پشتی ئێران بەردەدات؟

0

نوچەنێت

دۆناڵد ترەمپ و ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا رۆژی دووشەممەی رابردوو لە هێلسینکی کۆبوونەوە. چاودێرانی سیاسەتی دەرەوەی روسیا، سەبارەت بەم دانیشتنە هاوکات لە گەڵ گەشبینی بە پارێزەوە دەڕواننە ئەنجامەکانی ئەم کۆبوونەوە.

چاودێران پێیان وایە، کە سەرۆکانی دوو وڵات، دەتوانن رێکارێک بۆ کەم کردنەوەی ناکۆکی و ئاڵۆزیەکانی نێوانیان بدزۆنەوە. بۆ تێگەیشتن لەم بۆچوونە، روانگە و خوێندنەوەی خاوەن ڕایان جێی سەرنجە.

لە روسیا بۆچوونێک هەیە، کە پێی وایە پەیوەندییەکانی واشنتۆن و مۆسکۆ، لەو پەڕی خراپیدایە و ئاراستەیەکی مەترسیدار دەپێوێ.

کۆنستانتیەن زاتولین، یەکێک لە سەرکردەکانی رەوتی نەتەوەخوازی پارتی یەکگرتووی روسیا، کە ڤلادیمیر پوتین تیایدا ئەندامە، هۆشداری دەدات و دەڵێت: پەیوەندییەکانی ئێستای ئەمریکا و روسیا لە نزمترین ئاستی خۆیدایە. بە تایبەت لە دوای قەیرانی کارائیب. ئەم نیگەرانیەی زاتولین لە روانگەی ژمارەیەک لە ئۆپۆزسیۆنی دەسەڵات لەم وڵاتە رەنگی داوەتەوە.

ماکسیم شۆشنکۆ، رۆژنامەنووسی دیار و ناسراوی روسی دەڵێت “ئەمریکا و روسیا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە رادەبەدەر لێک نزیک بوونەتەوە”. شۆشنکۆ سەبارەت بە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ سنووردارکردنی نفوز و دەسەڵاتی ئێران لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێت “پێناچێت ئەم رێکارە شەڕ و بەریەککەوتنی راستەوخۆی لێ بکەوێنەوە. بەبێ گفتوگۆی راستەوخۆ لە گەڵ ئێران. هیچ رێککەوتنێک ناگاتە ئەنجام. پێم وایە روسیا نابێ خیانەت لە ئێران بکات، بە دروستی نازانم مۆسکۆ هەڵوێستێک بەرامبەر بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتە بەر، کە تەنها لە بەرژەوەندی ئیسرائیل تەواو ببێت”.

سەرباری ئەم بۆچوونانەش، گەشبینیەک لە مۆسکۆ سەبارەت بە ئۆگری دۆناڵد ترەمپ بۆ گەیشتن بە لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش لە گەڵ مۆسکۆ سەری هەڵداوە. ئاندرانیک میگرانیان، مامۆستا لە ئەنیستیتۆی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی مۆسکۆ و راوێژکاری نافەرمی سەرۆکی روسیا، دەڵێت “ترەمپ ناتوانێ لە یەکەمین خولی سەرۆکایەتی خۆیدا پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی لە گەڵ کرملین ئاسایی بکاتەوە. سەرۆکی ئەمریکا دەبێ خەڵکی ئەمریکا و نەیارانی دڵنیا بکاتەوە، کە دەتوانێ بەرامبەر بە مۆسکۆ هەڵوێستی توندتر بگرێتە بەر و بە هیچ شێوەیەک هیچ ئینتمایەکی بە نیسبەت مۆسکۆوە نییە”.

سەرکەوتنەکانی ئەم دواییانەی باری دارایی و ئابوری ئەمریکا، کارتێکی بەهێزە و هاوکات متمانەیەکی زیاتری لای ترەمپ پێکهێناوە، تاکوو بۆ گەیشتن بە رێککەوتن لە گەڵ پوتین هەنگاوی جددی بنێت.

ئامانجەکانی مۆسکۆ لە کۆبوونەوەی هێلسینکی چییە؟

ساسلۆڤۆ، جێگری سەرۆکی ناوەندی دیراساتی ئەوروپی و نێودەوڵەتی لە زانکۆی دارایی پێی وایە، کە مۆسکۆ سێ ئامانجی سەرەکی هەیە:

یەکەم: کرملین بە نیازە هێڵی پەیوەندی بە‌هێزتر لە گەڵ ئیدارەی ئەمریکا دروست بکات و لەبارەی کۆمەڵێک بابەتی هەستیار لەوانەی چەکی ئەتۆمی، ئاسایشی سایبەری، بابەتی ئەمنی بکەونە گفتۆگۆوە.

دووەم: ویستی مۆسکۆ ئەوەیە، کە واشنتۆن گوشارەکانی بۆ سەر هینز و ڤیێتنام کەم بکاتەوە، کە پەیوەندی بازرگانی و سەربازی بەهیزیان لە گەڵ روسیا هەیە.

سێهەم: کرملین پێیوایە، کە دەتوانێ لە گەڵ ترەمپ بگاتە رێککەوتنێکی جددی، ترەمپ هەمان ئەو کەسەیە، کە بە بەراورد لە گەڵ باراک ئۆباما، پێداگری لە سەر وەلانانی بەشار ئەسەد لە دەسەڵات ناکاتەوە.

بابەتێکی دیکە، کە کرملین رەنگە بیهەوێ نەرمی تێدابنوێنێ، ئێرانە. میگرانیان پێی وایە، کە مۆسکۆ چاوەڕێی ئەوە دەکات، کە ئایا ئێران ئامادەیە لە سەر هەندێک لە خاڵەکانی رێککەوتنی ئەتۆمی، کە ترەمپ تێبینی لە سەر هەیە، دانوستان بکات یان نا. ساسلۆڤ ئەم بیرۆکەی هێناوەتە ئاراوە، کە مۆسکۆ رەنگە بۆ کەم کردنەوەی نفوز و ئامادەبوونی سەربازی ئێڕان لە سوریا، یارمەتی ئەمریکا بکات. بەرامبەر بەم ئیمتیازە، واشنتۆن پشتیوانی لە پرۆسەی سیاسی سوریا بکات، کە لە ئەنجامدا بەشار ئەسەد، لە دەسەڵات بمێنێتەوە. هەر وەها گریمانەی ئەوە دەکرێ، کە روسیا هاوکاریەکانی لە گەڵ ئێران پەرە پێبدات، تاکوو ئێران لێی نەبێتە دوژمن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com