هونەرمەندی مصری هیاتم کۆچی دوای کرد

0

نوچە.نێت

 

ئەکتەری بەناوبانگی مصری هیاتم، دوای ململانیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی سرطانی قۆڵۆن لەتەمەنی 69 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

سەرچاوە عەرەبیەکان کۆچی دوایی ئەکتەری بەناوبانگی مصری هیاتم رادەگەیەنن، کە ماوەیەک لەمەوبەر پزیشکەکان ئاشکرایان کرد”  بەهۆی توش بونی بە سرطانی قۆڵۆن، هیاتم چەندین جار، لە نەخۆشخانە دەمێنێتەوە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.

برای هونەرمەند ئاشکرای دەکات کە، هیاتم ، چەند ساڵێک لەمەوبەر چەندین نەشتەرگەری بۆ کراوە، بەڵام نەخۆشیەکەی بۆ گەراوەتەوە، هەتا گەشتە رادەی وەستانی هەناسەی و لەتەمەنی  69 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.

 ئەو هونەرمەندە دوای ملاملانیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی سرطان، لەنەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، دواتر دەگوێزرێتەوە بۆ هۆڵی چاودێری کردن ، بەڵام بەپێی راپۆرتی پزیشکەکان کە ئاماژەی پێ دەکەن ، پلەی گەرمی لەشی هیاتم چەندین جار بەرز دەبێتەوە و کۆنترۆڵ دەکرێت، بەڵام لە دوایین جاردا ، هەناسەی دەوەستێت و گیان لەدەست دەدات.

شایەنی باسە، ئەو هونەرمەندە خاوەنی چەندین فیلم و درامای سینەمای مصریە ، یەک لە فیلمەکانی بەناوی ” كله جاي يدور علي محروس في اوضة نوم هياتم”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com