واشنتۆن بۆ ئەم مەبەستە خوازیاری گفتوگۆ لە گەڵ ئێرانە

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە میانی کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی و دوای ئەوەی،  کە گەمارۆکانی ئەم وڵاتە بە سەر ئێراندا سەپێندرایەوە جەختی کردەوە، کە ئیدارەی ئەمریکا دەیهەوێ دانوستان لە گەڵ ئێران بکات.

هیزەر نائۆرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، هەروەها دەڵێت: سەرباری داوامان بۆ ئەنجامدانی گفتوگۆ لە گەڵ ئێران، واشنتۆن پابەندی بە سیاسەتی خۆی بەرامبەر بە تاران، ئەویش گۆڕینی رەفتاری رژێمی تارانە.

خانمی نائۆرت هەروەها گوتی “واشنتۆن بە نیازە لە گەڵ ئێران بگات بە رێککەوتنێکی نوێ، کە نە تەنها مەسەلەی ئەتۆمی، بەڵکوو سیاسەت و رەفتاری ناوچەیی ئێرانیش چارسەر بکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەبارەی سیاسەتی ناوچەیی ئێران، ئاماژەی بە سێ خاڵ کرد، کە بریتین لە بەرنامەی موشەکی ئێران، پاڵپشتی ئێران لە تیرۆریزم و سیاسەتی تێکدەرانەی ئێران لە ناوچەکە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com