راوێژکاری مۆگرینی هۆشداری دەدات

0

نوچەنێت-یۆرۆ نیوز

راوێژکاری فدریکا مۆگرینی، بەرپرسی سیاسەتەکانی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا دەڵێت، ئەو کۆمپانیا ئەوروپیانەی، کە لە ژێر کاریگەری گەمارۆکانی ئەمریکا پەیوەندی بازرگانیان لە گەڵ ئێران دادەخەن، لە گەڵ سزا و گەمارۆی یەکێتی ئەوروپا بەرەوڕوو دەبنەوە.

ناتال توچی، راوێژکاری مۆگرینی دەشڵێت “ئەم بڕیارە پێویستە، چۆنکە هەڵگری ئەو پەیامەیە، کە وڵاتانی ئەوروپی لە هەوڵی نەجات دانی رێککەوتنی ئەتۆمیدان”.

توچی ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئامانجی یەکێتی ئەوروپا ئەوەیە، کە ئەو کۆمپانیانەی بە هۆی گەمارۆکانی ئەمریکاوە زیانیان بەر کەوتووە، بتوانن رێگەیەک بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو زیانانەبخرێتە بەردەمیان.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com