پێشبینی یەکگرتوو بۆ ژمارەی کورسییەکانیان لەهەڵبژاردنی داهاتوو

0

نوچەنێت:تایبەت

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکەم، یەکگرتووی ئیسلامی لەنێوان ١٠ بۆ ١٥ کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەست بهێنێت.

بڕیارە رۆژی ٣٠-٩-٢٠١٨ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەبچێت، یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان لەخولی ڕابردوو خاوەنی ١٠ کورسی پەرلەمانە، بۆ ئەم هەڵبژاردنەش لەگەڵ بزوتنەوەی ئیسلامی بە لیستێکی هاوبەشی بەناوی بەرەو ئیسڵاح بەشداری هەڵبژاردن دەکات.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەهزاد دەروێش ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لەپەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند “هێشتا زووە بۆئەوەی پێشبینی تەواو بۆ ژمارەی کورسییەکانمان لە هەڵبژاردنی پەرلەمان بکەین، چونکە ئەوە پێویستی بەدیراسەیەکی وردتر هەیە، لەڕێگەی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی و ئەو رێکخراوانەی تایبەتن بە هەڵبژاردنەوە، بەڵام ئەوەی، کە خۆمان پێشبینیمان کردووە، چاوەڕێ دەکەین زیاتر لە ١٠ کورسی پەرلەمانی ببەینەوە”.

بەهزاد دەروێش دەڵێت “بەپێی پێشبینی خۆم بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمان، یەکگرتوو لە نێوان ١٠ بۆ ١٥ کورسی بەدەست دەهێنێت، بەمەرجێک متمانە بگەڕێتەوە بۆ خەڵک و روو لەسندوقەکانی دەنگدان بکەن، چونکە ئەم دەسەڵات وایکردووە خەڵک بێزار بێت لە پڕۆسەی هەڵبژاردن”.

هاوکات پەرلەمانتارەکەی یەکگرتووی ئیسلامی، داواش لە خەڵکی هەرێمی کوردستان دەکات، بەگەرم و گوڕی بچنە سەرسندوقەکانی دەنگدان و بەشداری پڕۆسەی هەڵبژاردن بکەن.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com