بەدواخستنی هەڵبژاردن مەترسی گەورە رووبەڕووی هەرێم دەبێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

چالاکێکی سیاسی رایدەگەیەنێت، ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردن رانەگەیەنرێ بەهۆی نەسازانی هێزەکان، ئەوا حکومەتی تەواری دەبێت بە بەدیل. دەشڵێت “بۆ هەرێم ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ، کە یەکسانە بە فەراغی دەستوریی و یاسایی، مەترسی هەرەگەورەیە”.
لە ١٢-٥-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئەنجام درا، بەڵام بەهۆی ناکۆکی سیاسییەوە ئەنجامەکی قبووڵ نەکراوە دەستکراوە بە ژماردنەوەی دەنگەکان و دەبوایە ئەمڕۆ ئەنجامەکان رابگەیەندرایە. شارەزایان پێیانوایە رانەگەیاندنی ئەنجامەکان مەترسییەکی گەورەیە. هەروەها لە هەرێمی کوردستان کە بڕیارە لە ٣٠-٩-٢٠١٨، هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێ، بەڵام یەکێتی داوای داوای لە پارتی کردووە، تاکو هەڵبژاردن دوابخرێ، بەڵام پارتی سوورە لەسەر ئەنجامدانی لە کاتی خۆیدا.
 
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئامانج نووری، چالاکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان، لەبارەی خۆخی عێراق و حکومەتیتەواری، رایگەیاند: ئەگەر ئەنجامی هەڵبژاردن رانەگەیەنرێ بەهۆی نەسازانی هێزەکان، یان ئەنجامەکان قبوڵ نەکرێن، کاتی دەستوری تێەڕیکرد و نەتوانرا هەڵبژاردن دووبارە بکرێتەوە، کە ئەو ئەگەرانە ئەنجامیان پشێوی زیاتر، کێشەی ئەمنی و جەنگی ناوخۆیی دەبێت، ئەوا حکومەتی تەواری دەبێت بە بەدیل، دەستوور بەشێوەی کاتی هەڵئەپەسێدرێت، حکومەتی نوێ هەوڵی سەپاندنی یاسا و چەککردنی گروپە دەرچووەکان لەیاسا دەدات. تا زەمینەسازی هەڵبژاردنێکی گشتی نوێ بخوڵێنێ.
 
 ئامانج نووری پێیوایە، زۆرینەی شیعە لە عیراق و ئەو دۆخە ناجۆرە سیاسی، ئابوری و کۆمەڵایەتیەی ئێستای عیراق، رەنگدانەوەیەکی تری حوکمی تائیفی و تاکڕەوی دەبێ لەسەر ئەو حکومەتە.
 
ئەو چالاکە سیاسییە ئاماژە بەوە دەکات، لە حکومەتی تەواری کە ئەوە مەترسی هەرە گەورەیە لەسایەی راگرتنی کارکردن بەدەستور و دستوەردانی ئەمریکا، سعودیە، تورکیا و ئێران، لە کاروباری عیراق؛ بۆ هەرێم ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و پێکنەهێنانی حکومەتی نوێ، کە یەکسانە بە فەراغی دەستوریی و یاسایی، مەترسی هەرەگەورەیە.
 
لەبارەی ئەگەری پێکهاتنی حکومەت تەواری چ کاریگەرییەکی بەسەر هەرێمدا دەبێ ئامانج نووری گوتی “حکومەتی تەواری دەستکراوە دەکات بەسەر هەرێمدا، بە حوکمی ڕاگرتنی کار بە دەستوری عیراق، کە مافی هەرێمی تیادا دەستنیشانکراوە، ئیتر بە بەهانەی یەکپارچەیی خاکی عیراق ئەچینەوە چوارگۆشەی سفر. پێویستە هەرچی زووە لە هەرێم هەڵبژاردنی پەرلەمان بکرێ و سازان بۆ دروستکردنی حکومەتی بەهێزی قانونی و دەستوری. کە بەهۆیەوە تایبەتمەندی کوردستان بپارێزرێ”.
 
سەبارەت بە چۆنیەتی پێشگرتن بە دروستبوونی حکومەتی تەوری نووری دەڵێت، ڕاگەیاندن و قبوڵکردنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ۱۲ ی ئایار، پێکهێنانی حکومەتی سایەی دەستور زامنی بەرگرتنە لەحکومەتی تەواری. دیارە ململانێی ئەمریکا و ئێران و قۆناغی ئایندە، بوارێکی دەگمەن بە عیراقیەکان دەدات بۆ پێکەوەژیان، ئەگەر خۆیان بیانەوێ پێکەوە بژین بە ناسنامەی عیراقی.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com