کەمتر لە پەنجا ساڵی دیکە ئێران بێ ئاو دەبێ

0

نوچەنێت: رادیو فەردا

سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران، لە وتوێژێکدا جەخت دەکاتەوە، کەمتر لە پەنجا ساڵی دیکە ئاو لە ئێران تەواو دەبێ.

«عیسی کلانتری» لە بارەیەوە دەڵێت، بارودۆخی ئاوی ئێران لەوەی، کە دەگوترێت زۆر خراپترە، بە لەبەرچاو گرتنی گۆڕانکاری ئاوهەوای ناوچەیی و کەمی بارینەکان، بەدڵنیاییەوە ئێمە لەگەڵ کێشەی زۆر بەرەوڕووین. بەگوێرەی ئاماری ساڵی رابردوو، بارین ٢٥٪ کەمی کردووە و گەیشتووتە ژێر ٢٠٠میلیمری سێجا.

سەرۆکی رێکخراوی پاراستنی ژینگەی ئێران لە درێژەدا دەڵێت، پێداویستی ئێمە زیاتر لەو ئاوەیە، کە هەیە. من لەو بڕوایەدام “دکتۆر کردوانی” زۆر خۆشبینانە لەبارەی تەواوبوونی ئاو لە ٥٠ سالی داهاتوو قسەی کردووە، بەڵام ئێمە زووتر لەو کاتە رووبەڕووی بێ ئاویی دەبینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com