هاوسەری مامۆستا هەژار کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت

هاوسەری مامۆستا هەژار موکریانی، شاعیر و نووسەری ناوداری کورد لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

خاتوو مەعسوومە ئەحمەدی، هاوسەری مامۆستا هەژار نووسەر و شاعیری ناسراوی کورد، لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا شەوی ڕابردوو لە شاری هەولێر بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.

بە گوێرەی هەواڵێکی باسنیوز، زاگرۆس شەرەفکەندی، کوڕی مامۆستا هەژار لەو بارەیەوە ڕاگەیاندووە “مەعسوومە ئەحمەدی، لەدایکبووی ١٩٢٩ خەڵکی گوندی (نۆبار)ی بۆکانە و هاوسەری بەوەفای مامۆستا هەژار بووە و دوای هەڵاتن و ئاوارەبوونی مامۆستا هەژار پاش کۆماری کوردستان، بەخێوکردنی شێرکۆی کوڕە گەورەی دەکەوێتە ئەستۆی و پاشان ڕووی کردووەتە باشووری کوردستان”.

زاگرۆس شەرەفکەندی ئاشکرای کردووە، کە “هۆکاری مەرگی دایکی پیری و نەخۆشی بووە و پاش چەند ساڵێک نەخۆشی، سەرەنجام کاتژمێر ١٠:٣٠ خولەکی شەوی چوارشەممە ٨-٨-٢٠١٨ لە شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد”.

مامۆستا هەژار و خاتوو مەعسوومە، خاوەنی چوار کوڕن بە ناوەکانی “شێرکۆ، خانێ، مستەفا و زاگرۆس”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com