ئەمڕۆ ٢٥ پەنابەر دەگەڕێندرێنەوە هەولێر

0

نوچەنێت

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ٢٥ هاوڵاتی کۆچبەری هەرێمی کوردستان، کە لە لایەن تورکیاوە دەستگیر کرابوون، بگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، ئاری جەلال، سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەرانی هەرێمی كوردستان، لەبارەی گەڕانەوەی ژمارەیەک پەنابەر راگەیاند: “بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩-٨-٢٠١٨، ژمارەیەك لەو كۆچبەرانەی، كە لە زیندانەكانی توركیا ئازاد كراون، بگەڕێنەوە عێراق و هەرێمی كوردستان”.

ئاری جەلال گوتیشی “لە درێژەی ئەو هەوڵانەی، كە بۆ ئازادكردنی كۆچبەرە دەستگیركراوەكان لەلایەن توركیاوە دەیدەین، خۆشبەختانە توركیا بڕیاری ئازادكردنی ٢٥ كۆچبەری دیكەی داوە”. گوتیشی “بۆ ئەو مەبەستە بریارە ئەمڕۆ تەواوی ئەو كۆچبەرە ئازادكراوانە بگەنەوە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و بەغدا”.

سەرپەرشتیاری گشتی فیدراسیۆنی پەنابەران ئاشکرای کرد، کە كاروباری یاسایی بۆ سەرجەم پەنابەرە دەستگیركراوەكان لە گرتوخانەكانی توركیا ئەنجام داوە و بڕیارە بە چەند قۆناغێك هەموویان ئازاد بكرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com