روسیا بە توندی وەڵامی ئەمریکا دەداتەوە

0

نوچەنێت: رویتەرز

 ئەمڕۆ پێنجشەممە ٩-٨-٢٠١٨، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، مۆسکۆ کاردەکات بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی پێچەوانە لەدژی واشنتن، دوای ئەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، کە کۆمەڵێك سزای نوێ بەسەر روسیادا دەسەپێنێت.

لە کۆنفرانسێکی رۆنامەوانیدا ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی روسیا راگەیاند، کە هیچ بەڵگەیەك نییە بۆ سەلماندنی ئەوەی روسیا لەپشت هێرشی گازی ژەهراوی بێت لەدژی “سیخورێكی پێشووی روسیا” و کچەکەی لەبەریتانیا، ئەو پاساوانە هەڵبەستراون بۆ سەپاندنی سزای نوێ بەسەر روسیادا.

ئەمە لە کاتێکدیە، کە دوێنێ چوارشەممە واشنتۆن رایگەیاند “لە کۆتایی ئەم مانگە کۆمەڵێك سزای نوێ دەسەپێنێت بەسەر روسیادا دوای ئەوەی دەرکەوت مۆسکۆ سیخوڕێكی پێشووی وڵاتەکەی و کچەکەی لە بەریتانیا ژەهرخوارکردووە، بەڵام کرێملین ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com