حزبە نوێیەکان چ کاریگەرییەکیان لەسەر هەڵبژاردنی داهاتوو دەبێ

0

نوچەنێت: تایبەت

چاوەڕوان دەکرێت، درووست بوونی حزبە نوێیەکانی هەرێمی کوردستان کاریگەری لەسەر رێژەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان لەنێوان لایەنەکاندا بکات، پەرلەمانتارێکی یەکگرتووش دەڵێت “هەڵبژاردنی داهاتوو ئاڵۆزتر دەبێت و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی و پێکهێنانی حکومەت کارێکی ئاسان نابێت”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، بەهزاد دەروێش ئەحمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند “هەڵبژاردنی ڕابردووی پەرلەمان، پێکهێنانی حکومەت لە نێوان پێنج لایەنی سیاسی هەرێم بووە، لەگەڵ ئەوەشدا راگەیاندنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ماوەی مانگێکی خایاند، چونکە کێشەی ئەلبسەکەی سلێمانی هەبوو، هەروەها پێکهێنانی حکومەتیش قورستربوو”.

هەروەها زێباری دەشڵێت “ئەمجارە جیاواز لە هەڵبژاردنی ڕابردوو، ئەو پێنج لایەنە ژمارەیان زیادی کردووە بۆ حەوت حزب، من پێموایە هەڵبژاردنی داهاتوو ئاڵۆزتر دەبێت و پەسەندکردنی ئەنجامەکانی و پێکهێنانی حکومەت کارێکی ئاسان نابێت، ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر یەکڕیزی کورد لە بەغدا”.

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتوو ئاماژە بەوە دەکات، کورد هێشتا لەبەغدا یەکڕیز نییە، گوتیشی “چۆن کەسێک دەنگم لێ بدزێت و لەبەغداش لەگەڵی هاوهەڵوێست و هاوڕابم، تۆ وەرە لە کوردستان دادپەروەربە و ساختەکاری مەکە و شەفاف بە، هەروەها پڕۆسەی سیاسی حکومڕانی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی دیموکراسی بەڕێوەبەرە، ئەوکاتە هەموومان دەتوانین پێکەوە لەبەغدا بەرگری لە مافەکانی کورد بکەین”.

بەهزاد زێباری ئەوەشی خستەڕوو، کە پێشتر لایەنە کوردییەکان پێکەوە بووین لەبەغدا، ئەوکاتە پێکەوەبووین تا پۆستەکان دابەشکران، هەموو جارەکان هەردوو پارتی دەسەڵاتداری هەرێم، پۆستەکان بەسەرخۆیان دابەشدەکەن و لایەنەکانی دیکە بێ بەش دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com