بەهای لیرەی تورکی دابەزینی پێوانەی نوێی تۆمارکرد

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

لە رۆژێکدا بەهای لیرەی تورکی سێ جار داکشانی نوێی بەخۆیەوە بینی و پێوانەیەکی نوێی تۆمارکرد، رۆژی پێنجشەممە بەهای دۆلار ٠.١٤% بەرامبەر لیرەی تورکیا بەرزبووەوە و بەیانی رۆژی هەینی بەهای لیرەی تورکیا دابەزی بۆ ٦.٢٣ لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکا.

بەیانی ئەمڕۆش هەینی ١٠-٨-٢٠١٨، بەهای لیرە گەیشتە ٦.٨ لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی، لە کاتێکدا رۆژی پێنجشەممە ٩-٨-٢٠١٨ بەهای لیرە بەرامبەر دۆلاری ئەمریکی بە ٥.٢٦ لیرە مامەڵەی لەگەڵدا کرا، بەڵام دوای راگەیێندراوەکە بەهای لیرە بۆ ٥.٤٦ لیرە دابەزی و دوای دوو کاتژمێریش، لیرەی تورکی دیسان دابەزینی بەخۆیەوە بینی و گەیشتە ئاستی ٥.٥٥ لیرە و پاشان تاوەکو ٥.٧٠ لیرە بەرامبەر یەک دۆلاری ئەمریکی بەهاکەی لەدەستدا.

بەهای لیرە بەرامبەر یۆرۆ گەیشتە ئاستی ٦.٩٥ دوای ئەوەی ٦.٤٩ لیرە بوو. هەروەها بەرامبەر پاوەندیش بۆ ٧.٧١ لیرە دابەزی، کە پێشتر ٧.٣٥ لیرە بوو. بەمەش، بەهای دۆلار ٠.١٤% و بەهای یۆرۆ ٠.٢٠% و بەهای پاوەند ٠.٢٣% لە بەرامبەر لیرەی تورکی لە بۆرسەی جیهانی و بازاڕەکانی بۆرسەی ئیستەنبووڵ بەرزبوویەوە. 

 پسپۆڕانی ئابووریی تورکیا بۆ پێشگرتن لە دابەزینی بەهای لیرە، شەش خاڵیان پێشنیار کردووە. کە خاڵەکان بریتین لە:

-دەستهەڵگرتن لە زیادەڕۆیی لە کەرتی گشتیدا.

-خۆپاراستن لەو هەنگاوانەی قەرز لەسەر گەنجینەی دەوڵەت زیاددەکەن.

-پێشگرتن لە هاوردەکاریی ئارەزوومەندانە و پێویستییە سێیەمینەکان.

-کۆبوونەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەی کە پێویستیان بە دراوی بیانییە و دەستخستنی دراوەکە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە.

-دروستکردنی قەناعەت لای خەڵک لەبارەی گرتنەبەری ئەو رێوشوێنانەی کە هەڵاوسان بەرزدەکەنەوە.

-لەگەڵ ئەنجامدانی هاوئاهەنگی لەگەڵ وڵاتی چین بۆ هەنگاوی کرداری. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com