تەرمی هاوسەری مامۆستا هەژار بە خاکسپێردرا

0

نوچەنێت

لە رێوڕەسمێکدا تەرمی هاوسەری عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی ناسراو بە هەژار موکریانی، شاعیری ناوداری کورد، لە شارۆچکەی پیرمام بە خاک سپێردرا.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ١٠-٨-٢٠١٨، تەرمی خاتوو مەعسومە ئەحمەدی، هاوسەری عەبدولڕەحمان شەرەفکەندی (هەژار موکریانی)، بە ئامادەبوونی کەسوکارەکەی و ژمارەیەک سەرکردەی پارتی دیموکراتی کوردستان و فەرماندەی هێزەکانی پێشمەرگە، بە خاک سپێردرا.

مەعسوومە ئەحمەدی، کاتژمێر ١٠:٣٠ شەوی چوارشەممە ٨-٨-٢٠١٨ لە تەمەنی ٨٩ ساڵیدا لە هەولێر کۆچی دوایی کرد و لەسەر وەسیەتی خۆی، لە گۆڕستانێکی شارۆچکەی پیرمام بە خاک سپێردرا.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com