بۆچی لە کەرکوک خۆپیشاندان ناکرێ؟

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، دۆخی خزمەتگوزاری کەرکوک نالەبارترە لە پارێزگاکانی دیکەی عێراق، بەڵام بەهۆی کوردەوە خۆپیشاندان ناکرێ.

لە زۆربەی پارێزگاکانی عێراق، لە ناوەڕاستی مانگی ٧ی ٢٠١٨ـەوە، هاوڵاتیانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق، دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا لە خۆپیشاندان بەردەوامن. 

هەروەها بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، تا ئێستا زیاتر لە ٧٥٠ خۆپیشاندەر کوژرا و بریندار بووە، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.

ئەحمەد عەسکەری دەڵێت “عەرەبەکان نایانەوێ دۆخەکەیان لێ تێک بچێ و تورکمانەکانیش نایانهەوێ بارودۆخەکە لە بەرژەوەندی کورد بشکێتەوە.
Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com