پارتی: لە هەڵبژاردنی داهاتوو دەنگە دزراوەکانمان بەدەست دەهێنینەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندام پەرلەمانێکی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەهەڵبژاردنی داهاتوو دەنگی حەقیقی خۆمان و ئەو دەنگانەی لێمان دزراوە بەدەستی دەهێنینەوە.

پارتی دیموکراتی کوردستان بە بەدەستهێنانی ٢٥ کورسی پەرلەمانی عێراق لە هەڵبنژاردنی ١٢ ئایاری ئەمساڵ، بووە یەکەم حزبی هەرێمی کوردستان، لەسنوری پارێزگای سلێمانی تەنها یەک کورسی بەدەستهێنابوو، ئەمەش نیگەرانی لای پارتی درووستکرد بەوەی، کە بەشێک لەدەنگەکانیان لەو سنورە دزراوە. هەربۆیە لەدوای هەژماری دەستی دەنگەکان، پارتی لە پلەی پێنجەم لەو سنوری پارێزگای سلێمانی هاتە پلەی سێیەم.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، فەرحان جەوهەر، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە دەنگی پارتی لە سنوری پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، رایگەیاند “پارتی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان، لە سنوری پارێزگای سلێمانی، دەنگەکانی خۆی بەزیادەوە بەدەست دەهێنێتەوە، هەروەها دەنگە دزراوەکانیشی بەدەست دەهێنینەوە”.

فەرحان جەوهەر گوتیشی “لەسنوری پارێزگای سلێمانی ئەوەی پێشبینیمان کردووە بۆ خۆمان، بەدەستهێنانی ٤ بۆ ٥ کورسی پەرلەمانی کوردستانە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com