لەبەر ئەم هۆکارە ئێران لە عێراق دوور ناکەوێتەوە

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە وەڵامی تویتی پەرلەمانتارێکی ئێرانیدا، کە داوای یەک هەزار و ١٠٠ ملیار دۆلار قەرەبووی لە عێراق کردووە، دەڵێت دەبێ ئێرانیش قەرەبووی ئەو قوربانیانە بکاتەوە، کە بەهۆی ئێران و قاعیدەوە کوژراون. پەرلەمانتارێکی کورد-یش دەڵێت “ئێران نایهەوێ عێراق لەدەست بدا”.

ئەو مشتومڕە تویتەرییە دوای ئەوە روویداوە، کە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە پرێس کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا ڕایگەیاند “سەرەڕای دژایەتیمان لەگەڵ جەوهەری گەمارۆکان، پەیڕەوی لەو گەمارۆیانە دەکەین، کە لە دژی ئێران گیراونەتە بەر”.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، موحسن عوسمان، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پەیوەندی نێوانی ئێران و عێراق رایگەیاند: ناوچەکە بەگشتی لە قۆناغی گۆڕانکاری دژواردایە و دوای ئەوەی ئەمریکا گەمارۆی سەر ئێرانی راگەیاند، رەوشی ئێران زۆر ئاڵۆزە و کاریگەری لەسەر تورکیاش هەبووە. عەبادیش یان دەبێ نزیک ئەمریکا بێ یان ئێران، چونکە ئەمریکا سزای ئەو وڵاتانە دەدات، گەمارۆکە پێشێل دەکات.

موحسن عوسمان دەڵێت، ئەمریکا راستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ ئیدارەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، بەتایبەت عێراق، هەوەها عەبادیش زیاتر دەیەێ لە ئەمریگا نزیک بێ، نەک ئێران. گوتیشی “ئەو داواکاریەی ئێران لە عێراق بۆ قەرەبووی شەڕی ٨ ساڵە، ئاماژەیە بە شپرزەیی و لاوازی لەم قۆناغەیدا، کە ئێران تێدا تێدەپەڕێت”.

ئەو پەرلەمانتارەی پشووی عێراق پێیوایە، کە لە ناوچەکە وڵاتە ئیسلامیەکان لە کێشەدان؛ وەک سعودیە، تورکیا و ئێران و ئەو وڵاتانەی بە ناوی ئیسلامەوە حکوم دەکەن لە قەیراندان. لەبەر ئەوە ئەوەی ئێران و عێراق بەرانبەر بە یەک دەیکەن، زیاتر بۆ رازیکردنی شەقامە، لە راستیشدا کێشەکە لەوە گەورەترە، کە ئێران لە ئێستادا باسی دەکات. 

لەبارەی دوور کەوتنەوەی عێراق لە ئێران موحسن عوسمان گوتی “بەهۆی ئەوەی عێراق ناوەندێکی زۆر گرنگە بۆ ئێران و دەروازەیەکە بۆ وڵاتانی وەک یەمەن و سوریا، ئێران نایەوێت عێراق لەهیچ حاڵەتێکدا لەدەست بدات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com