نەتەنیاهۆ پێشنیاریک دەخاتە بەردەم حەماس

0

نوچەنێت-هەواڵنێری فەرەنسا

بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەیزرانی ئیسرائیل، رۆژی یەکشەممە ١٢ی ئەگۆست لە لێدوانێکدا رایگەیاند، خوازیاری گرێدانی رێککەوتنی ئاگربەستی تەواو لە گەڵ حەماسن.

بنیامین نەتانیاهۆ، لە میانی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی کابینەت حکومەت جەختی کردەوە، کە داواکاری ئیسرائیل روونە، ئاگربەستی تەواو.

لە رۆژی پێنجشەممەی رابردووەوە، ئاگربەستێکی نافەرمی لە کەرتی غەززە و لە نێوان رژێمی ئیسرائیل و رێکخراوی حەماس پێکهاتووە.

هاوکات رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان و وڵاتی میسر، هەوڵ دەدەن ئەم رێککەوتنە بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لە نێوان دوو لایەن گرەنتی کراو و بەردەوام بێت. ئیسرائیل بە فەرمی لە بارەی ئەم هەوڵانەوە هەڵوێستی وەرنەگرتووە.

لە مانگی جولایەوە، سێ بەریەککەوتنی گەورە لە نێوان حەماس و ئیسرائیل رووی داوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com