پارتی مەرجی گەڕانەوە بۆ کەرکوک ئاشکرادەکات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، مەرجی پارتی بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک ئاسایی کردنەوەی دۆخی پارێزگاکەیە و ئەنجومەن بتوانێت ڕۆڵی کاریگەری هەبێت.

بەگوێرەی هه‌واڵێكی ده‌نگی ئه‌مریكا، یه‌كێتی‌ نیشتمانی كوردستان ده‌یه‌وێت به‌رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتی دیموکراتی کوردستان‌، كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگای‌ كه‌ركوك رێكبخات و پۆستی‌ پارێزگاری کەرکوک  یه‌كلایی‌ بكاته‌وه‌، به‌و پێیەی كورد له‌ كۆی‌٤١  كورسی، خاوه‌نی ٢٦‌ كورسیه‌ و له‌رێگه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی پارێزگای کەرک توانای‌ وه‌رگرتنه‌وه‌ی‌ پۆسته‌كه‌ی‌ هه‌یە.

لە لێدوانێکی تایبەت بەنوچەنێت، فوا حوسێن کوێخا، ئەندامی لیستی برایەتی لەسەر پشکی پارتی لە ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە بارەی پڕۆژەکەی یەکێتی و پارتی بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگا، رایگەیاند “هیچ هەماهەنگییەک لەگەڵ ئێمە نییە، ئەوەی بیستومانە تەنها لەڕاگەیاندنەکانەوەیە، گوایە پڕۆژەیەک هەیە بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، بەڵام ئێمە بێئاگاین لەوە”. 

سەبارەت بە بۆچوونی حیزبەکەی بۆ کاراکردنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، فوا حوسێن کوێخا، دەڵێت “پێمان باشە لە سبەینێیەوە بگەڕێنەوە و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک کرابکرێتەوە، بەڵام گەڕانەوە لە پێناوی گەڕانەوەدا نەبێت، بەڵکو لە پێناوی چاکسازی، کارکردن و گەڕانەوەبێت بۆ ئەو بارودۆخەی لەپێش ١٦ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوو هەبوو، بۆئەوەی شێوەیەکی ئاسایی بەخۆیەوە ببینێت و خەڵک بەئاسودەیی بژی”.

ناوبراو جەختیشیکردەوە لەوەی، مەرجی حیزبەکەی بۆ گەڕانەوە بۆ کەرکوک ئاسایی کردنەوەی دۆخی پارێزگاکەیە و بتوانن ئەوەی، لە دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەرەوە کراوە، بیگەڕێنینەوە سەر بارە ئاساییەکەی خۆی. گوتیشی “یەکێک لە ئامانجەکانی ئێمە، گەڕانەوەیە بۆ ئەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و کاراکردنەوەیەتی و ئەو بارودۆخەشی، کە سەپێندراوە بەسەریدا، بەتایبەت ئەو گۆڕانکارییە ئیداریانەی لە دوای ١٦ ئۆکتۆبەرەوە کراوە، کە کاریگەری کردووەتە سەر دەرونی خەڵک، چارەسەربکرێت”.   

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com