چین لە بارەی بەندکرانی یەک ملیۆن موسوڵمان روونکردنەوە دەدات

0

نوچەنێت-رۆیتەرز

چین بە فەرمی راپۆرتی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی زیندانیکردنی یەک ملیۆن موسوڵمانی ئۆیغور رەتدەکاتەوە و لەم بارەوە هەڵوێستی فەرمی خۆی راگەیاند.

بە گوێڕەی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، دوای ئەوەی، کە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، پەکینی بە زیندانی کردنی یەک ملیۆن کەس لە موسوڵمانانی ئۆیغور تۆمەتبار کرد. چین رایگەیاندووە، ئەم راپۆرتە لە ژێر کاریگەری نەیاران و دژبەرانی چین ئامادە کراوە و لای خۆیەوە رەتیدەکاتەوە.

نەتەوەیەکگرتووەکان پەکینی بە راگرتنی سەدان هەزار کەس لە کەمپە ئەمنیەکانی تۆمەتبار کردووە و باری ژیانی بەندکراوەکانی بە دژوار وەسف کردووە.

وەزارەتی دەرەوەی چین لە هەڵوێستی فەرمی خۆیدا دەڵێت “لە پشتەوەی بڵاو بوونەوەی ئەم راپۆرتە، سیاسەت و پیلانی شاراوە لە دژی چین دەبیندرێ”.

چین موسوڵمانانی ئۆیغور بە هەوڵدان بۆ جیابوونەوە و پەیوەست بوون بە گروپە توندڕەوە ئیسلامیەکان تۆمەتبار دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com