نێچیرڤان بارزانی پەیامێک ئاراستەی میری کوێت دەکات

0

نوچەنێت

بە بۆنەی کۆچی دوایی خوشکی شێخ سەباح ئەحمەد، میری کوێت، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێک ئاراستەی ناوبراو دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤-٨-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامەکەی بۆ میری کوێت ناردووە و تیایدا هاوخەمی خۆی پێ ڕاگەیاندووە.

 دەقی پەیامەکە:

پەیامێک ئاراستەی
خاوه‌نشكۆ میرى ده‌وڵه‌تى كوێت
به‌ڕێز شێخ صباح الاحمد الجابر الصباح

سڵاوى خواتان لێ بێت،
به‌ خه‌م و په‌ژاره‌یه‌كى زۆره‌وه‌ هه‌واڵى كۆچى دوایی خوشكى خوالێخۆشبووتانم پێگه‌یشت. به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ له‌ دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خۆتان و خانه‌واده‌ به‌ڕێزه‌كه‌تان و حكومه‌ت و گه‌لى كوێت ده‌كه‌ین.

له‌ یه‌زدانى مه‌زن داواكارین ئه‌مه‌ دوایین ناخۆشیتان بێت و خوالێخۆشبوو به‌ به‌هه‌شت شاد بكات، دڵنه‌وایى و سه‌بووریش به‌ ئێوه‌ ببه‌خشێت.

انا لله وانا الیه راجعون

نێچیرڤان بارزانى
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان
١٤-٨-٢٠١٨

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com