نێچیرڤان بارزانی و پۆمپیۆ پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجام دا

0

نوچەنێت

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ مایک پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی ئەنجام دا.

بەپێی راگەیێندراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا هه‌ردوولا دوا پێشهات و سه‌ركه‌وتنه‌كانی هێزه‌كانی سوپای عێراق و پێشمه‌رگه‌یان له‌ دژی چه‌كدارانی داعش له‌ ناوچه‌كه‌ و هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراقیان تاوتوێكرد.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، باسیان له‌ داواكارییه‌كانی هاوڵاتیانی عێراق كرد، كه‌ له‌ خۆپیشاندانه‌كانى ئه‌م دواییه‌دا خرانه‌ڕوو. له‌و باره‌‌وه‌ هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كان و فه‌راهه‌مكردنی ژیانێكی باشتر بۆ هاوڵاتیانی عێراق كرده‌وه‌.

پاراستنی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ستی داعش رزگاركراون، به‌تایبه‌تی کوردی ئێزدی و كرستیانه‌كان، لایه‌نێكی دیكه‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بوو.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com