کۆمسیۆن ناوی سەرجەم کاندیدەکانی بڵاوکردەوە

0

نوچەنێت

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان ناوی سەرجەم کاندیدەکانی بۆ هەڵبژاردنی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە کە ژمارەیان ٧٧٣ بەربژێرە.

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥-٨-٢٠١٨، کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە بڕگەی پێنجەم لە ماددەی ٩ لە یاسای کۆمیسیۆن بەپێی بڕیاری ژمارە 37 پرۆسەی وردبینی ناوی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرد و ناوی سەرجەم بەربژێرەکانی بڵاوکردەوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، کۆمیسیۆن بۆ تانەلێدان ماوەی سێ رۆژی دیاریکردووە، کە لە رۆژی دوای بڵاوکردنەوەیان لەبەردەم دەستەی دادوەری هەڵبژاردن لە دادگای پێداچوونەوەی هەرێمی کوردستان پەسنددەکرێن.
ناوی کاندیدەکان بە (یروانت نیسان مارکوس ئەمنان) دەستپێدەکات و بەناوی (سامان تاهیر قادر نادر) کۆتاییدێت.

ژمارەی کاندیدی لایەنە سەرەکییەکان بۆ هەڵبژاردن:

– پارتی دیموکراتی کوردستان: ١٠٠ کاندید.
– یەکێتی نیشتمانیی کوردستان: ١٠٠ کاندید.
– لیستی بزووتنەوە گۆڕان: ١٠٠ کاندید.
– هاوپەیمانی دیموکراسی و دادپەروەری: ١٠٠ کاندید.
– لیستی سەردەم: ١٠٠ کاندید
– بەرەو ئیسڵاح (یەکگرتوو، بزووتنەوەی ئیسلامی): ٦١ کاندید.
– لیستی جوڵانەوەی نەوەی نوێ: ٥٠ کاندید.
– لیستی ئازادی: ٤٣ کاندید
–  کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان: ٤٠ کاندید.

ناوی سەرجەم بەربژێران بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان 2018

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com