پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ لەم خولەی پەرلەمان پەسەند دەکرێت؟

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەگەر حکومەتی هەرێم یاسای بودجەی ٢٠١٩ لەمانگی ١٠ بنێرێتە پەرلەمان، دەتوانێت هەموو گفتوگۆیەکی لەسەر بکرێت و پەسەندی بکرێت.

بەهۆی قەیرانی دارایی و ئاوبووەرییەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان، ساڵانی ٢٠١٤، ٢٠١٥، ٢٠١٦، ٢٠١٧و ٢٠١٨ پڕۆژەیاسای بودجە رەوانەی پەرلەمانی کوردستان نەکردووە.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، د. شێرکۆ جەودەت ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان، سەبارەت بە ناردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٩ بۆ پەرلەمانی کوردستان، رایگەیاند “بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، دەبێت یاسای بودجەی ساڵانە، لە مانگی ١٠ یا پێشکەش بە پەرلەمان بکرێت، بۆیە ئەگەر  هەڵبژاردنی پەرلەمان لە ٣٠-٩-٢٠١٨ ئەنجامبدرێت، دەکەوێتە پێش ئەوکاتەی، کە حکومەتی هەرێم، یاسای بودجەی ساڵانەی ڕەوانەی پەرلەمان دەکات”.   

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد، پەرلەمانی کوردستان تا ٦-١١-٢٠١٨، کاتی یاسایی خۆیەتی و کارایە. دەشڵێت “ئەگەر حکومەت لە مانگی ١٠ پڕۆژە یاسای بودجەی ٢٠١٩ ڕەوانەی پەرلەمان بکات، دەکەوێتە ئەوکاتەی پەرلەمان لەکاتی یاسایی خۆیدایە، ئەتوانێت هەموو موناقەشەیەکی بکات و پەسەندی بکات”.

پێشتر د. عیزەت سابیر سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووری، لە پەرلەمانی کوردستان، بە نوچەنێت-ی  ڕاگەیاندبوو “حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری لە سەر ئامادەکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ٢٠١٩ داوە و وەزارەتی داراییش داوای لەسەرجەم وەزارەتەکان کردووە، کە خشتەی خەرجی داهاتی خۆیان بۆ ساڵی داهاتوو،  کە پێشبینی کراوە بینێرن”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com