بازگەی پردێ هاوبەش نابێ

0

نوچەنێت: تایبەت

جێگری بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، سبەی رێگای هەولێر-كەركوك بەفەرمی دەكرێتەوە. دەشڵێت “ئەو بازگەیەی دادەنرێت هاوبەش نییە”.

لە 16ـی ئۆكتۆبەری2017 كاتێك حەشدی شەعبی ‌و سوپای عێراق هێرشیان كردە سەر كەركووك و ناوچە كێشەلەسەرەكان، رێگای هەولێر-كەركووك داخرا ‌و بڕیارە سبەی 19ی ئاب لە دوای 306 رۆژ لە داخستنی رێگاكە بەفەرمی بكرێتەوە.

پێشتر شاندی هەردوو حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و عێراق رێككەوتن لەسەر ئەوەی بەشێوەیەكی كاتی پردە رووخاوەكەی پردێ‌ بەپەلە چاكبكرێتەوە، بازگەیەكی هاوبەشی هەردوولاش لە نزیك پردێ‌ دابنرێ‌.

لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێت، لیوا حەمە رێگر، جێگری بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوكی هێزی پێشمەرگە، لەبارەی کردنەوەی رێگای هەولێر- کەرکوک راگەیاند “هەموو ئامادەكارییەكان بۆ كردنەوەی رێگای هەولێر-كەركوك تەواو بووە و ئەگەر گرفتی لابەلا دروست نەبێت، سبەی یەكشەممە ١٩ی مانگ، رێگاکە دەكرێتەوە. هەروەها هەموو ئامادەكارییەكانیش لەوبارەیەوە تەواو بووە”.

جێگری بەرپرسی میحوەری رۆژئاوای كەركوك، ئەوەشی خستەڕوو، کە بازگە هاوبەش لە نێوان هێزە ئەمنییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان ‌و حكومەتی عێراق، دروستناکرێ، بەڵکو تەنیا لەیەک شوێن و پەیوەندیمان بەیەکەوە نییە، چونکە دیوارێک لە نێوانمانە و  بازگەی ئێمە ئەو سایدەیە، کە لە کەرکوکەوە دێت، هی ئەوانیش لەو سایدە دەبێ ، کە لە هەولێرەوە بۆ کەرکوک دەچێت. هەروەها لە نزیك پردێ‌ دادەنرێ‌ كارەكانی تەواو بووە‌. لەوانەیە سبەی کاتژمێر ١٠ بکرێتەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com