کۆفی عەنان کۆچی دوایی کرد

0

نوچەنێت: ئاژانسەکان

ئەمڕۆ سکرتێری گشتی پێشووتری نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.

بەگوێرەی ئاژانسەکان، ئەمڕۆ (شەممە ١٨-٨- ٢٠١٨، کۆفی عەنان، سکرتێری گشتی پێشووتری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە تەمەنی ٨٠ ساڵیدا و بەهۆی نەخۆشییەوە لە نەخۆشخانەیەک لە شاری بیرن-ی سویسرا، کۆچی دوایی کردووە.

کۆفی عەنان لەدایکبووی ١٩٣٨ـی غانایە، لەماوەی نێوان ساڵانی ١٩٩٧ بۆ ٢٠٠٦ سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بووە.

کۆفی عەنان، یەکەمین ڕەشپێست بوو، کە گەیشتە پۆستی سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و هەروەها ناوبراو هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە لە بواری ئاشتیدا. 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com