هەڵوێستی برایان هوک لەبارەی هەڕەشەکانی ئێران

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

بەپرسی کارگروپی تایبەتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران، لە چاوپێکەوتن لە گەڵ کەنالی فۆکس نیوز جەخت دەکاتەوە، کە ئامانجی ئەم کەمپەینە گوشار خستنە سەر ئێران بە شێوەیەکی چڕوپڕە.

بە گوتەی برایان هوک، ئامانج لە پێکهێنانی ئەم کارگروپە توندترکردنەوەی گوشارە ئابوریەکانی سەر ئێڕانە، تاکوو سەرچاوە داراییەکی ئەم وڵاتە بۆ هاوکاری و یارمەتیکردنی گروپە تیرۆریستەکان و پەرە پێدانی بەرنامە موشەکیەکەی بنەبڕ بکەن.

مایک پەمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، برایان هوکی وەک بەرپرسی کارگروپی دژ بە ئێران دیاری کردووە.

بە گوێڕەی لێدوانەکەی برایان هوک بۆ کەنالی فۆکس نیوز. ئامانجی ستراتیکی نوێی ئەمریکا بەرامبەر بە ئێران،کۆتایی هێنانە بە سەر جەم هەڕەشەکانی ئەم وڵاتە.

برایان هۆک دەشڵێت ئێڕان، بۆتە هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی و سەقامگیری جیهان و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا، هەر بۆیە دەبێ کۆتایی بەم هەڕەشانە بهێنین.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com